
ئاووهەوا كاريگەرى ڕاستەوخۆى هەيە لەسەر هەستی حەوانەوە و ئەنجامدانی چالاکییە جۆربەجۆرەکانى و تەندروستى مرۆڤ، زاناكانی بوارى ئاووهەوای پراکتیکى گرنگی بە پەیوەندى نێوان ئاووهەوا و مرۆڤ دهدهن، ئامانج لهم توێژینهوهیه بریتییه له دیاریکردنی ئەو ڕەگەزە ئاووهەوایانهی کە کاریگەرى ڕاستەوخۆیان ههیه لەسەر هەستی حەوانەوەی مرۆڤ و دەرخستنى پەیوەندى نێوان ڕەگەزە ئاووهەواییەکان و هەستی ئاسودەیی و حەوانەوە بە پێى کاتە جیاوازەکان(ڕۆژومانگ). بۆ ئەم مەبەستەش پۆلێنی( Terjung ) کە تایبەتە بە دیاریکردنی هەستی حەوانە بەکارهاتووە. لهم توێژینهوهیهدا تۆماری ڕهگهزه ئاووههوایهكانی قەزای بازیان له ماوهی نێوان ساڵانی (2002-3202)شیکاری بۆ کراوە، میتۆدی ههڵێنجان(استنباط) بهكارهاتووه، توێژینهوهكه گەشتووە بەو ئەنجامەی كە سەرجەم ئەو ڕەگەزە ئاووهەواییانەی خراونەتەڕوو بەپێی ڕۆژو مانگ و ساڵ گۆڕانکاریان تێدا ڕوویداوە، بەو هۆیەوە ئەم گۆڕانکاریانە کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی کردۆتەسەر هەستکردنی مرۆڤ بە ئاسودەیی یان بێزاری، هەرێمە ئاووهەواییە فسۆلۆجییەکان لە تەواوی ناوچەی توێژینەوە لە زستاندا بەگشتی ساردی مامناوەندە و هێمای( K)وەردەگرێت، لە هاویندا گەرمەو هێمای (H )وەردەگرێت، بە گوێرەی ئاماژەی لێکدراوی حەوانەوەی ( ڕۆژ شەو) سەرجەمی ئەو ڕۆژانەی کە مرۆڤ تیایدا هەست بە حەوانەوە دەکات دەگاتە(28 ) ڕۆژی لێکدراو بە ڕێژەی (7.7٪) ی سەرجەم ڕۆژە لێکدراوەکانی ساڵ، شەوە کەمێک ساردەکانیش بریتییە لە (47)شەو بەڕێژەی (%12.9)ی شەوەکانی ساڵ، بەڵام بە گوێرەی ئاماژەی لێکدراوی با (ڕۆژ شەو) سەرجەمی ئەو ڕۆژانەی کە مرۆڤ تیایدا هەست بە حەوانەوە دەکات دەکاتە (67 ) ڕۆژی لێکدراو بە ڕێژەی (18.3 %)ی ڕۆژە لێکدراوەکانی ساڵ . بە بەراورد بە سەرجەمی ڕۆژەکانی ساڵ ڕۆژەکانی حەوانەوە لە ناوچەی توێژینەوە (کەمە).
ھەموو دەقێک چەقێکی ھەیە، ئیدی زمانی بێت یان نا زمانی، فەلسەفی بێت یان نا فەلسەفی، ئەم سەنتەرەش بەشێکی گرنگ و یەکلایی کەرەوەیە، چونکە ناتوانێت بە ھیچ شێوەیەک بگۆڕێت، بەڵام لۆگۆ سەنتەریزم یەکێکە لەلایەنە داھێنەرەکانی دەقە جیاوازەکان، بەوەی لەناو دەقێکدا دەقێکی تر دەبینرێتەوە، یاخود لەناو وێنەیەکدا وێنەیەکی تر دەبینرێتەوە. ئەم توێژینەوەیە کارکردنە لەسەر دەقی (برا دوور و خزم دوور کەسم دوور)، لە ڕوانگەی ھەڵوەشاندنەوە و ستراتیژیەتی خوێندنەوە لەناو خۆی دەقەکەدا، لە پێناوی ھەڵوەشاندنەوە، یاخود تێکدانی و سەرلەنوێ بنیاد نانەوەی، یاخود نیشاندانی وێنەیەکی جیاواز لە وێنە سەرەکییەکە، چونکە ھەموو دەقێک چەند خوێندنەوەیەکی لەخۆ گرتووە، ئەم توێژینەوەیە پێکهاتووە لە دوو بەش، لە بەشی یەکەمدا باس لە ژیان و مردن لە ڕوانگە جیاوازەکان و دوالیزمی دژیەک و لۆگۆسەنتەریزم کراوە، لە بەشی دووەمدا باس لە بایۆگرافیای شەهید مەلا عەلی و لۆگۆسینترالیزمی ژیان و مردن لە دەقی (برا دوور و خزم دوور کەسم دوور)ی شەهید مەلا عەلی دا، کراوە و نموونەی پێویستی بۆ هێنراوەتەوە، پاشان ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان خراوەتە ڕوو.
ئەم توێژینەوەیە لە ڕۆڵ و کاریگەریی ئاڵۆزی موسڵمانە بنجووەکان دەکۆڵێتەوە لە داڕشتنی پاشخانی مەعریفی و ئایینی ئیسلامی. توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر چۆنیەتی گواستنەوەی گێڕانەوەی جووەکان "ئیسرائیلیات" لەلایەن کەسایەتییەکانی وەک کەعبولئەحبار و وەهب کوڕی مونەبیه. ئەم گێڕانەوانە، کە لە پاشخانی تەوراتەوە سەرچاوەیان گرتبوو، وردەکاری زۆریان دەربارەی چیرۆکی پێغەمبەران، ڕۆژی دوایی و بابەتە گەردوونییەکان خستەڕوو. ئەمەش کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر زانستەکانی ڕاڤەی قورئان و فەرموودە و تەنانەت هزری سۆفیگەریش دانا، کە بووە هۆی تێکەڵبوونی زانیاری دەرەکی لەگەڵ دەقە ئیسلامییەکاندا. لە بەرامبەردا، نووسینەکە بەشدارییە ئەرێنییەکانی ئەم کەسایەتیانە لە بواری زانست و شارستانیەتدا پیشان دەدات. نموونەی زانایانی وەک عەلی کوڕی ڕەببەنی تەبەری لە بواری پزیشکیدا و ماشاءاللە بن ئەثەری لە فەلەکناسیدا دەهێنێتەوە، کە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا گێڕا، هەروەها ئاماژە بە ڕۆڵیان دەکات لە بزووتنەوەی وەرگێڕان و مشتومڕی فەلسەفیدا. بەم شێوەیە، توێژینەوەکە دەری دەخات کە هەژموونی بنجووەکان دوولایەنە بووە؛ هەم سەرچاوەی دەوڵەمەندکردنی زانست بوون و هەمیش هۆکاری هاتنەناوەوەی ئەو گێڕانەوانە بوون کە پێویستیان بە هەڵسەنگاندنێکی ڕەخنەگرانەیە هەبوو. ئەم توێژینەوەیە شیکردنەوەیەکی بنکۆڵکارییە ڕۆڵی دوولایەنەی "موسڵمانە بنجووەکان" لە داڕشتنی پاشخانی مەعریفەی و ئایینیی ئیسلامدا دەکات.
This study, entitled (The Consequences of Ethical Standards on the Dissemination of False News in the Media), aims to determine the consequences that ethical standards can have on media information, as well as presenting the type of news; Step 3: The research group is teachers of Sulaimani education, and the sample of the research is (274) teachers of both eastern and western education of Sulaimani. This study has several objectives: to identify the consequences that ethical standards can have on media information, to present this type of news; They are more likely to spread false news, and show the level of uncertainty of the researchers about the media information, as well as knowing the level of reaction of the research sample to reduce their uncertainty about the information. The study reached several conclusions, including: Ignoring ethical standards and violating them re-emphasizes that fake news has become a phenomenon in the media and the media can lose the trust of the audience Researchers are often unsure of the information and news published in the media. Whenever they are exposed to false news, they try to change the media channel and look for other sources to verify the truthfulness of the information News.
This research is an attempt to examine the impact of the advancement of photographic tools and innovations on the art and science of filmmaking. From the early experiments with the camera obscura to today’s sophisticated digital technologies, these tools have consistently been a part of capturing, telling and experiencing stories on screen. This study delves into the historical development of cinematography, starting with the beginnings of motion capture devices and the advent of motion picture technology, to 20th century developments such as crane photography and Steadicam systems, and to the modern era and the use of CGI. Through the analysis of Mad Max: Fury Road - George Miller (2015), this research highlights how the use of light, camera movement, and color grading enhance storytelling and create visually cinematic experiences. This research also emphasizes the importance of imaging techniques and technologies in shaping the language of cinema, as these tools continue to advance cinematic storytelling.